ئادار 12, 2018 13:37 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە ئەورووپا دژی ھەنگاوی سەربازییانەی تورکیا لە عەفرین

کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئەورووپی ببوون بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی نەیارانی ھەنگاوە سەربازییەکەی تورکیا لە عەفرین.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شارەکانی ئەورووپا گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەنگاوەسەربازییەکەی تورکیا لە سووریا بوو.

بەم پێیە ڕەوندی کورد لە چەندین شاری ئەورووپی بەرامبەر بەو ھەنگاوەی تورکیا دژی عەفرینی سووریا ناڕەزامەندییان دەربڕی.

ڕۆژی یەکشەممە لە شاری مەنچێشتێر دەستەیەک ھێندێک پارچەنووسیان لەگەڵ خۆیاندا ھەڵگرت بوو کە لە سەریان نووسرا بوو : پێش بە یارمەتییەکانی تورکیا بە تاقمی تیرۆریستی داعش بگرن.

ڕۆژی یەکشەممە ھەروەھا گروپەکانی لایەنگری کوردان لەگەڵ لایەنگرانی تورکیاو پۆلیسی ئاڵمانیا لە فڕگەی دۆسۆلدۆف تێکھەڵچوون.بەپێی ڕاپۆرتەکان دە کەس بریندار بوون. ھەروەھا کاربەدەستانی ئاڵمانیا ڕایانگەیاند کە نزیکەی ٢٠٠ کوردو تورک لە فڕگەدا پێکەوە ھەڵشاخاون.

ڕۆژی شەممە لە شاری کۆڵنیش ھەزاران کەس لە خۆپیشاندانێکی بەربڵاودا بەشدارییان کرد. پۆلیسی دژی شۆڕشیش بە ترۆمبیلی ئاوپژێن شەقامەکانی داخست.

سوپای تورکیا بە ھاوکاریی تاقمە چەکدارەکانی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا لە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە شاڵاوێکی قورسی سەربازیی بە مەبەستی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم لە عەفرینی باکووری سووریا دەست پێکردووە.

دەوڵەتی سووریا ئەو شاڵاوە سەربازییانەی تورکیا لە خاکی خۆی دا بە ھەنگاوێکی داگیرکەرانەو پێشێلکردنی سەروەریی خۆی زانیوەو ئیدانەی دەکات.