ئادار 13, 2018 11:06 Asia/Tehran
  • یونیسێف: ٤٠%ی قوربانیانی قەیرانی سووریا منداڵن

بەڕێوەبەری لقی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی سنووقی نێودەوڵەتیی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: ٤٠%ی قوربانیانی قەیرانی سووریا منداڵن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "گیرت کاپلار" Geert Cappelaere  هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە لە ڕۆژدا سێ ملوێن منداڵی سووریایی بەرەوڕووی مەترسیی جۆربەجۆری وەک بۆمب و مینی بەجێ ماو لە تیرۆریستن دەبنەوە، رایگەیاند: هەزاران مناڵی سووریایی بە هۆی تەقینەوەی بۆمب و مین تووشی کەم ئەندامیی هەمیشەیی دەبن.

بەڕێوەبەری لقی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی سنووقی نێودەوڵەتیی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) وتیشی: حەوت ساڵ قەیران لە سووریا زۆر کێشە و گرێی دەروونی بۆ منداڵانی سووریایی بەدواوە بووە.

تیرۆریستان لە کاتی داگیر کردنی شار و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا، ماڵ و باڵاخانەی شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵک و بینا گشتییەکان، ئۆتۆمبیل و ماتۆڕەکان و تەنانەت کەل وپەلی کایەی منداڵانیان کردبوویە تەڵەی تەقینەوەیی.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو دوابەدوای ئەوە سووریا داوای لە ئێران و ڕووسیا کرد کە لە خەباتی دژ بە تیرۆریزمدا یارمەتیی دیمەشق بدەن.

سوپای سووریا و هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری یەکشەممە ١٩ی نۆڤەمبەر توانیان شاری بوکەماڵ لە باشووری پارێزگەی دەیرووزوور (ڕۆژهەڵاتی سووریا) کە دوایین بنکەی داعش لە سووریا بوو، لە ژێر چنگی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەربێنن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە تیرۆریستانی داعش لە سووریا بەرەو ناوچە بیاوانییەکان بەتایبەت سارا و بیاوانەکانی دەڤەری پارێزگاکانی دەیرووزوور و "حومس" پاشکەشەیان کردووە.

 

 

 

سەرپەیڤ