خۆپیشاندانی کوردەکانی ئاڵمانیا و بەریتانیا بۆ پشتگری کردن لە عەفرین
خۆپیشاندانی پشتیوانیکردن لە عەفرین هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان لە بەریتانیا و آلمانیاش بەڕێوەچوو.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ لای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین، ژمارەیەک کوردی دانیشتووی بەریتانیا خۆپیشاندانێکیان لە شارۆچکەی هێسڵ ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاند: کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی بەیانی دوێنی دووشهمه بە کاتی بەریتانیا، خۆپیشاندەران هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر گەورە پردی (هەمبێر بریج) ڕاگرتووە و دوای ٢٠ خولەک پردەکەیان کردووەتەوە.
بی بی سی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو خۆپیشاندانە پەیوەندی بەو خۆپیشاندانانەوە هەیە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە شارەکانی لەندەن و مەنچستەر بەڕێوەچوون.
بەڕێوەچوونی ئەم خۆپیشاندانانە دوای ئەوە دێت کە شەممەی ڕابردوو هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە) دواوی کرد له ههموو جیهان خۆپیشاندان بۆ دژایهتی هێرشهکهی تورکیا بۆ سهر عهفرین بهڕێوهبچێت.
هەروەها کوردهکانی دانیشتووی ئهڵمانیاش له ناڕهزایهتی دهربڕین به ئۆپراسیۆنی سهربازی تورکیا له باکووری سووریا له شاری دوسلدۆرف خۆپیشاندانیان کرد.