ئادار 13, 2018 18:39 Asia/Tehran
  • وتەبێژی یەکینەکانی پاڕاستنی گەلی سووریا : گەمارۆی عەفرین ، درۆیە

وتەبێژی یەکینەکانی پاڕاستنی گەلی کوردی سووریا وتی: سوپای تورکیا هەموو ڕێگاکانی عەفرینی سووریای گرتووەتە ژێڕ ئاگر، بەڵام گەمارۆی ئەم ناوچەیە دروست نیە وتەنیا درۆ و پڕۆپاگەندەیە لە لایەن ڕژێمی داگیر کار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " نوری مەحمود" ئەمرۆ سێ شەممە وتی: گشت ڕێگاکانی دەسڕاگەیشتن بە عەفرین بە هۆی بۆمبارانی تورکیا داخراوەو هەموو ڕێگاکانی ئەم ناوچەیە لە ژێر ئاگری تۆپخانەیی سوپای داگیر کەر دایە.

وتەبێژی یەپەگە لەبارەی بەیان نامەی سوپای تورکیا لە بارەی گەمارۆی عەفرین وتی": تورکیا بۆ ورە دان بە هێزەکانی خۆی هەواڵی درۆ بڵاو دەکاتەوە."

هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا ئەمڕۆ لە پەنجا وسێهەمین ڕۆژی دەسدرێژی ئەم وڵاتە بۆ سەر شاری عەفرینی سووریا ئیدعای کرد ناوەندی شارستانی عەفرین کەوتووەتە ژێر گەمارۆی تۆکمە وتەواوی هێزەکانی سوپای تورکیا وئەندامانی مێلیشیای سوپای ئازادی سووریا.