ئادار 13, 2018 19:38 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی ئەمریکا لەدژ سووریا، هاندەری تیرۆریستان بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی

نوێنەری سووریا لەڕێکخراوی نەتەوەکان، لێدوانی دوژمنکارانەی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی هەڕەشەی سەربازیی لەدژ سووریای بەمانای هاندانی تیرۆریستان بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی زانی.

نیکی هەیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بە ئامادەکرانی بڕیارنامەی نوێ لەبارەی ئاگربڕ لە سووریا، وتی: ئەگەر سووریا لەدژ شارومەندەکانی چەکی شیمیایی بەکاربێنێ، ئەمریکا ئامادەیە هەتا لەدژ سووریا کردەی سەربازی ئەنجام بدات.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادین، بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش، هەڕەشە سەربازییەکانی نیکی هەیلی بەبیانوویەک زانی بۆ هێرش کردنەسەر سووریا و وتی: وڵاتانی لایەنگری تیرۆریزم لەسووریا خویان بەوە گرتووە هەرکات سوپای سووریا لەشەڕی دژ بەتیرۆریزم پێشڕەویی دەکا، کەمپەینی تەبلیغاتی گومڕاکەر بخەنەڕێ.

بەشار جەعفەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەگوێرەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرەڤانی لە شارومەندانی سووری بە مافی دەوڵەتی ئەو وڵاتە زانی و داوای لە نوێنەرانی ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە کرد بە خۆبواردن لە پێشێلکرانی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەو ئاراستە، داکۆکیی سیاسی لە گرووپە تیرۆریستییەکان ڕابگرن.

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بە هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ کەم کردنی گرفتی خەڵکی سیڤیل لە غوتتەی ڕۆژهەڵاتی گرووپە چەکدارەکان ولایەنگرانیان لەو بارەوە، داوای لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد وێڕای لێکۆڵینەوە لەبارەی بارودۆخی مرۆیی ڕەققە کە هاوپەیمانە ئەمریکییەکەی، وێرانی کردووە، لەبارەی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا، پاسای یاسایی بخاتە ڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندنی تەلەفزیۆنی سووریا، زانیاریی ورد و پشت ڕاست کراوە لەبارەی نزیکبوونی کاتی ڕزگارکرانی غوتتەی ڕۆژهەڵاتی لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو لەچنگ داگیرکەرانی تیرۆریست لەئارادایە.

سوپای سووریا لە وەڵامدانەوە بە بەزێندرانی ڕێککەوتننامەی کەمکرانی کێشە لەلایەن تیرۆریستانی ئامادە لە غوتتەی ڕۆژهەڵاتی، ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی تیرۆریستان دەس پێ کردووەو بەنیازە ئەو ناوچەیە بەتەواوەتی لەبوونی تیرۆریستان پاک بکاتەوە.

سەرپەیڤ