ئادار 13, 2018 20:53 Asia/Tehran
  • کۆنترۆڵی سوپای سووریا بەسەر گەڕەکی ئەلقەدەم لەباشووری دەمشق

سوپای سووریا بەدەرکەوتنی تیرۆریستان لە ناوچەی ئەلقەدەم بەتەواوەتی، زاڵبوو بەسەر ئەو شوێنە لەباشووری دەمشقی پایتەختی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، زیاتر لەهەزار تیرۆریست و کەسی چەکدار بەژمارێکی زۆر ئۆتۆمبیل ئەمڕۆ سێ شەممە بەئامانجی جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی سوپای سووریا لەگەڵ تیرۆریستان، پاش چوونەدەر لەناوچەی ئەلقەدەمی دەمشق، گوێزرانەوە پارێزگای ئیدلەب.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، کاتی هاتنی هێزەکانی سوپای سووریا بۆ ناوچەی ئەلقەدەم بۆ وەرگرتنی بنکەو مۆڵگەی تیرۆریستان، تیرۆریستانی داعش، ‌پەلاماری دوو ناوچەیان دا.

لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بنکەو پێگەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعشیان لەدوو ناوچەی حەجەرلئەسوەد و ئۆردوگای یەرموک لەباشووری دەمشقیان بۆردومان کرد. لەو ئۆپراسیۆنەدا، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.

سوپای سووریا یەکشەممە یانزەی مارسی ئەمساڵ ٤٨ کاژێر مۆڵەتی داڤبە تیرۆریستان لەوان سوپای ئازاد و بەرەی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) جێگیر لەریفی دەمشق، هەتا لەناوچە داگیرکراوەکان ڕوو بکەنە پارێزگای ئیدلەب، باکووری رۆژاوای سووریا .

سەرپەیڤ