کەڵک وەرگرتنی تورکیا لە تەقەمەنی نوێ لە عەفرین
ئادار 13, 2018 20:57 Asia/Tehran
وەزیری بەرەڤانی تورکیاوتی: سوپای ئەم وڵاتە بە زوویی لە تەقەمەنی نوێ لە عەفرین کەڵک وەردەگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم نورەدین جانیکلی ڕایگەیاند بەرهەمە نوێکانی کۆتایی مانگی داهاتوو دوای دوایین تاقیکاری ، ڕادەستی سوپا دەکرێت هەتا لە باکووری سووریا کەڵکی لێ وەربگیردرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم لە حاڵیکدا لە سوپای تورکیا لەشاری عەفرین نێزیک دەبێتەوە ، کەسانێ سێڤێل لەم ناوچەیە لەگەڵ دۆخی نالەبار بەرەو ناوچەدورەکان لەوان شاری نوبول هەڵدێن.
هەڵمەتی سەربازی سوپای تورکیا لە بیستی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە لە ناوچەی عەفرینی سووریا دەسپێکراوە. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا ، ئەم کردەوەیەی تورکیای بنپێکردنی دەسەلاتدارەتی وسەرەوەری ویەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.