ئاوی عەفرین پچڕا
ئادار 14, 2018 17:18 Asia/Tehran
نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئاوی ناوچەی عەفرینی سوریا لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردووەوە تائێستا پچڕاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەفکار نیووز، نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ئاوی شاری عەفرینی سوریا دوای گۆڕینی هێزی دەسەڵاتدار بەسەر بەربەندی سەرەکی لە یەک حەوتەی ڕابردووەوە تائێستا پچڕاوە .
ئەم نووسینگەیە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە ئەم تێک هەڵچوونە بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بن و لە ناوخۆی ناوچەی عەفرین بەرەو ناوچەی بن چاوەدێری نیزامی سوریا هەڵین.
ئەنقەرە ئۆپراسیۆنێکی لەژێر ناوی چڵە زەیتوون لە بیستەمی ژانیڤەری ئەمساڵی زایینی لە شاری سنووری عەفرین بە دژی کوردەکانی سوریا دەست پێ کردووە.