ئادار 14, 2018 17:48 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد : بەربەرەکانێی دژی پیلانەکانی ڕۆژئاوا بەردەوام دەکەین

بەشار ئەسەد ڕایگەیاند:بەربەرەکانێی دژی پیلانەکانی ڕۆژئاوا کە سێرەی بۆ دەستەڵات و سەروەریی وڵاتەکەمان گرتووە، بەردەوام دەکەین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ڕووسیا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا وای بڵاو کردووەتەوە کە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند:بەربەرەکانێی دژی پیلانەکانی ڕۆژئاوا  کە سێرەی بۆ دەستەڵات و سەروەریی وڵاتەکەمان گرتووە، بەردەوام دەکەین.

سەرۆک کۆماری سووریا پێشی داگرت: شەڕی دژی تیرۆریزم تەنانەت ئەگەر تیرۆریستێکیش مابێت کە خاکی پیرۆزی سووریا پیس کات، بەردەوام دەبێت و ڕاناگیردرێت.