ئادار 14, 2018 21:34 Asia/Tehran
  • سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکا: ئەسەد سەرکەوتووی شەڕەکەی سووریایە

سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکا وتی: ئەمە دەوڵەتی سووریایە کە بە پشتیوانیی ئێران و ڕووسیا سەرکەوتووی شەڕی حەوت ساڵانی نێوخۆیی ئەم وڵاتەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،بەگێڕانەوە لە بنکەی هەواڵدەریی میلیتاری، جۆزێف وتێل سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکا وتی: سیاسەتی ئەمریکا ئەمە بووە کە بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا دەبێ یان واز لە دەستەڵات بهێنێ یان وڵات بەجێ بێڵێ، بەڵام بە پێی بۆچوونی شەڕی نێوخۆیی لەم وڵاتەدا، وادیارە کە دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە سوریا ڕەوتێکی ڕوو لە هەڵکشانی ھەبووە. ڕووسیاو ئێران وەکوو دوو ھۆکاری سەرەکیی ماوەی ئەوە بە ھێزەکانی دەوڵەتی سووریا دەدەن ھەتا بەرنگاری میلیشیاکان بێتەوە بەتایبەت ئەوانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانییان لێ دەکرێت و لەم بوارەدا تەنیا ئەو بەرەگەلە بەدەستی سووریاوە نییە کە داگری غوتەلە ڕۆژھەڵاتی دیمەشق و ئیدلەب لە باکووری سووریایە.

لیندسی گراھام لە  کۆبوونەوەی بیستنی لێژنەی ھێزە چەکدارەکانی سێنا لە ژنراڵ وتێلی پرسی کە ئایا دەوڵەتی ئەسەد بە یارمەتیی ڕووسیاو ئێران لە شەڕی نێوخۆیی دا سەرکەوتووە کە ئەو ژنراڵە ئەمریکییە وەڵامی دایەوە: لام وایە ئەو دوو وڵاتە یارمەتیی ئەسەدیان داوە ھەتا لەو دۆخە بە سەربەرزی ڕزگاری ببێت.

سەرۆکی سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکا لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە ئایا سیاسەتی ئەمریکا ڕۆییشتنی ئەسەدە وتیشی: سیاسەتی تایبەتیی ئێستامان لەم بڕگە ھەستیارەدا نازانم، بەڵام لە درێژ ماوەدا سەرکەوتنی ئەسەد، ئەمریکا بەرەوڕووی ھەڕەشەیەکی زۆری حیزبوڵڵا لە ھەمبەر ئەردەن و ئیسرائیل دا دەکاتەوە.

ئەم ژەنراڵە چوار قوبەیەی سوپای ئەمریکا سەبارەت بە ئەفغانستانیش وتی: ستراتژیای تازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی تالیبان لە کەمپینی ئەم وڵاتە لە عێراق و سووریا بە قەرز وەرگیراوە کە بە گوێرەیەوە سەدی ٨٩ی سەرزەوییەکانی ژێر ڕکێفی داعش لەم دوو وڵاتە ڕزگار کراون.