ئادار 18, 2018 12:40 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئاگربەسی بیست و چوار کاتژمێری لە بەشێک لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی

سوپای سوریا لە میحوەری حەرەستا، لە ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ئاگربەسی بیست و چوار کاتژمێرییان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەکانی  مەیدانی  شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند :  سوپای سوریا بە شێوەی یەک لایەنە و بۆ پاراستنی  گیانی   خەڵکی سیڤیل ئاگربەسیان لە میحوەری ناوچەی حەرەستای غووتەی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاندووە.

ئەم ئاگربەسە لە کاتژمێر  پازدەی دوانیوەڕۆی شەممە بە کاتی خۆجێیی دەستپێکراوە و هەتا کاتژمێر  پازدەی ئەمڕۆ بۆ هاسانکاری لە چوونەدەری خەڵکی سیڤیل لە بازگەی  کراوە  لە میحوەری سەرچاوەکانی ئاوی غووتەی ڕۆژهەڵاتی  درێژەی دەبێت  . 

ڕۆژی شەممە  170  خەڵکی سیڤیل توانیان لە ناوچەی حەرەستا  بچنە دەر و گوێزرانەوە بۆ ناوەندی  نیشتەجێ بوونی کاتی حەرجەلە لەباشووری دیمەشق ه

ناوچەی گرینگ و ستراتژیکی  حەرەستا  لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە پێنج ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە  گەمارۆی  تۆکمەوتەواوی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا دایە  . 

حەرەستا یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی تیرۆریستان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتییە.

فەرماندەیی  هێزی چەکداری سوریا ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا  پێداگری کرد  :  هێزی چەکداری سوریا بە کردنەوەی  دوو بوارگەی هێمن لە ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتی ڕێگەیان بۆ چوونەدەری هەزاران کەس لە خەڵک دەستەبەر کرد  کە تیرۆریستان لەوان  وەک قەڵغانی مرویی  کەڵک وەردەگرن.

ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا بۆ پاکتاوکردنی  ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە بوونی تاقمە تیرۆریستەکان کە بنکەیان لەشاری دیمەشقە، لە بیست و پێنجەمی فڤرییەی  ساڵی 2018 دەست پێکراوە و دواقۆناخەکانی  تێپەڕ دەکات.

سەرپەیڤ