ئادار 18, 2018 12:41 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە گوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر باشووری پارێزگای حەماه سووریا

هێزگەی کارەبای « الزاره » لە باشووری شاری "حەماه"ی سوریا وەبەر پەلاماری بەگوللە هاوەنی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی سانا؛ دوابەدوای ئەو پەلامارە، کارەباری بەشێک لە ناوچە ئاوەدانەکانی شاری حەماه پچڕا.

هێزگەی « الزاره » لە باشووری شاری حەماه بەردەوام وەبەر پەلاماری بە گوللە هاون و راکێتی گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەوێ و ئیستا ئیتر داخراوە.

تەلەڤزیۆنی دەوڵەتیی سووریایش راپۆرتی دا زیاتر لە یەک ملوێن کەس دوابەدوای پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای سووریا بەرەوڕووی کێشەی نەبوونی خۆراک و دەرمان بوونەتەوە.

سوپای تورکیا لە ٢٠ی ژانڤییەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی چڵەزەیتوون لە شاری عەفرین هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا دەست پێ کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئامانجی لە پەلاماردانی ناوچەی عەفرین تیابردنی ئەو گرووپانەیە کە بە تیرۆریستان ناو دەبات. ئەم ئۆپەراسیۆنە کە بۆتە هۆی قووڵتر و نالەبارتر بوونی قەیران لە ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان تورکیا و سووریا، تا ئێستا کاردانەوەی نێودەوڵەتی زۆری بە دواوە بووە.

دەوڵەتی سووریایش بەردەوام رایگەیاندووە کە ئەو ئۆپەراسیۆنەی دەوڵەتی تورکیا بنپێ کرانی بە ئاشکرای مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریایە.

سەرپەیڤ