میلیشیاکانی سەر بە تورکیا مال و سامانی عەفرینییەکانیان بەتالان برد.
ئەندامانی تاقمی چەکداری ناسراو بە " سوپای ئازادی سوریا" رۆژی یەکشەممە دوای داگیر کرانی شاری "عەفرین" لە باکووری سوریا ، ئەم شارەیان تالان کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەو میلیشیاگەلەی کە تورکیا داکۆکیان لێ دەکات دوای داگیر کرانی شاری کوردنشینی عەفرین لە باکووری سوریا ، چوونە نێو دووکان و چێشتخانە وماڵی خەڵک و مال و سامانی ئەوانیان بە تالان برد.
زۆرێک لە دانیشتووانی شاری ٣٥٠ هەزار کەسیی عەفرین دوای هێرشی هێزەکانی تورکیا و ئەندامانی تاقمی چەکداری ناسراو بە "سوپای ئازادی سوریا" ، ناچار بە جێهێشتنی ماڵی خۆیان بوون.
سوپای تورکیا بە هاوکاری تاقمی چەکداری ناسراو بە "سوپای ئازادی سوریا" ، لە ٢٠ ژانڤیەی ٢٠١٨ ەوە پەلامارە سەربازییەکانی خۆی بە مەبەستی خۆیان وتەنی خەباتی دژی ترۆریسم لە عەفرین، لە باکووری سورریا دەستپێکردووە .
تورکیا ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە باکووری سوریای لەنێو بردنی پارتی کریکارانی کوردستانی تورکیا (پە کە کە) ، پارتی یەکێتیی دیمۆکراتیکی سوریا(پە یە دە)، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا ( یە پە گە) لە عەفرین دا ڕاگەیاندووە.
بنپێکرانی دەستەڵاتداریەتی سوریا لە لایەن ئانکارا بە جاران لە لایەن کۆر و نێوەندەکانی جیهانی و دەوڵەتە بێ لایەنەکان شەرمەزار و تەنانەت نەیاریەتی گەلێکیشی لە ناوەوەی تورکیا دا بە دواوە بووە. تا بە ئێستا پتر لە هەزار کەس لە نەیارانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە قۆڵبەست کراون.