ئادار 19, 2018 10:42 Asia/Tehran
  • ئەسەد: خەباتی سوریا دژی ترۆریسم، بەرەڤانی لە هەموو وڵاتانی جیهانە

سەرۆک کۆماری سوریا لە درێژەی سەردانی لە بنکە و مەتەڕێزی سوپا لە هێلەکانی پێشەوەی شەڕ لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق، لە کۆری هێزەکانی سوپای سوریا دا وتی: " ئێوە بەشداریی شەڕی دژی ترۆریسمن بۆ بەرەڤانیی لە هەموو وڵاتانی جیهان نەک ھەر هەر سوریا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەوەاڵدەری فارس، "بەشار ئەسەد"  سەرۆک  کۆماری سوریا ڕوو لە هێزەکانی سوری وتیشی: "هاوکێشەکانی جیهان" بە پێشڕەوی هێزەکانی سوپای سوریا بەرەو پێشەوە دەگۆردرێت.

بەشار ئەسەد، ئامادە بوونی هێزەکانی سوپای سوریای لە ڕێبازی خەبات دژی ترۆریسمی بە جێی شانازی زانی و بەڕاشکاوی وتی: ئەم هێزانە هەر بەوچەشنە کە لە  پێناوسەربەخۆیی سوریا هەنگاوێکی مێژووییان هەڵگرتووە، ئەمرۆکەیش درێژە ئەدەن بە نووسینەوەی مێژوو.

سەرۆک کۆماری سوریا دوێنی (یەکشەممە)  دوای سەردانی پێگەکانی سوپای سوریا لە  غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە ڕیفی دیمەشق لەگەڵ ژمارێک لە  خەڵکی غوتەی ڕۆژهەڵاتییش دیدار و وتووێژی کرد.

 سوپای سوریا دوای هەژدە ڕۆژ تێکهەڵچوون  تا بە ئێستا زاڵبووە بە سەر لە سەدا هەشتای ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ترۆریستان  لە غوتەی رۆژهەڵاتی دا. سوپا و هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە هەروا لە حاڵی پێشڕەوی دان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی غوتەی رۆژهەڵاتی . تاقمە ڕەشەکوژەکانی سەقامگیر لە غوتەی رۆژهەڵاتی زۆرتری ناوچەئاوەدانەکانی دیمەشقیان بە هاویشتنی موشەک و هاوەن ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان و دەبنە هۆی کوژران و یان بریندار بوونی ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی سوری.

سەرپەیڤ