ئادار 19, 2018 18:21 Asia/Tehran
  • یازدە کوژراوبە هۆی تەقینەوەی بومب لە عەفرینی سووریا

بە هۆی تەقینەوەی بومب لە بینایەکی چوارنۆهوم لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا یازدە کەس کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری ئاناتۆلی ، دوابەدوای ڕودانی ئەم تەقینەوەیە لەبینایەکی چوارنۆهۆمی دا لە شاری عەفرین لە باکووری سووریا ، هەشت سەربازی سوپای تورکیا وسێ کەس لە ئەندامانی سەربە تاقمی تیرۆریستی جیش ئەلحور کوژران. شایانی باسە تێکەڵچوونەکانی نێوان تاقمی تیرۆریستی جیش ئەلحورو ئەندامانی سەربەداعش لە دەوروبەری ناوچەی " حەیت جلین " وئەلبکار" لە دەوروبەری ڕۆژئاوای شاری دەرعا درێژەی هەیە . یەکینەکانی پاڕاستنی گەلی سووریا یەپەگە بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی گرتە ئەستۆ. سوپای تورکیا لە بیستەمی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە بە دەسدرێژکاری بۆناوخاکی سووریا بە هاوڕی یەتی هێزەکانی سەربە سوپای ئازادی سووریا هەڵمەتێکی لەژێر ناوی چڵە زەیتوون ی لەشاری عەفرین لە باکووری سووریا دەسپێکرد. دەوڵەتی سووریا بە داگیر کەرزانینی کردەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجام دانی هەڵمەتی سەربازی لە شاری عەفرین وناوچەکانی تری باکووری سووریا ، خوازیاری چوونەدەری سوپای تورکیا لەناوخاکی خۆی بوو.

سەرپەیڤ