ئادار 20, 2018 08:36 Asia/Tehran
  • دی میستورا : سووریا چاودێری پارچەپارچەکرانێکی کارەساتبارە

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا وێڕای ئاماژە بەوەی کە سووریا بەرەو پارچە پارچەکرانێکی کارەساتبار دەچێتە پێش، وتی: بێتوو ڕێگەچارەسەرێکی ڕامیاریی گشتگیر وەدەست نەیە داعش جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سووریا.

پارچە پارچەکرانی سووریا پرسێکە کە ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی لەوان ئەمریکا، هاوپەیمانانی عەرەبی کۆشکی سپی لەناوچەو رژیمی زایۆنیستی، بەجیددیی خستوویانەتە نێو بەرنامەی کارەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ستێفان دی میستورا لەناوەندی موتاڵا باڵاکان لە ژنێڤ وتی: خاڵی ڕاست ئەوەیە کە پارچە پارچەکرانی ئارام و بەرە بە بەرەی سووریاو هەروەها نەبوونی کۆنترۆڵی ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، کارتێکەرییەکی کارەساتباری نەک هەر لەسەر سووریا بەڵکوو لەسەر گشت ناوچەدا دەبێ.

ناوبراو هەروەها پێی داگرت لەسەر چارەسەریی گشتداگری قەیرانی سووریا بەهاوبەشیی هەموو باڵ ولایەنە جیاجیاکانی خەڵکی ئەو وڵاتە.

ستێفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا پێشتر لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش لەڕاپۆرێک لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا، ئاگربڕ لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بەناپاوەجێ ناوبرد.

 دی میستورا هەروەها پێی داگرت لەسەر پێویستیی گەیشتن بەڕێکارێکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا و وتی: نابێ لەوبارەوە بێ هیوا بین.

غوتەی ڕۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیک لەنزیک دەمشقی پایتەختی سووریایە کە بەشگەلێکی هەروا لەچنگ تیرۆریستان دایەو ئەوان تێپەڕگە هێمنە مرۆییەکان کە بۆ چوونەدەری خەڵکی سیڤیل بەدیهاتووە، بەهاوەن دەپێکن.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ کرا.