ئادار 20, 2018 18:05 Asia/Tehran
  • تورکیا دەروازەکانی شاری عەفرینی لە ڕووی خەڵکەکەی داخستووە

ھێزەکانی تورکیا دەستەودارێکی بێ پێشینەو توندوتیژیان بە سەر عەفرین دا سەپاندووە، بە تایبەت دەروازەکانی ئەم شارەیان لە ڕووی خەڵکەکەی داخستووە

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبییەوە، ھێزە چەکدارەکانی تورکیاو ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە سێھەمین ڕۆژی داگیرکردنی شاری عەفرینی باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەستەودارێکی بێ پێشینەو توندوتیژیان بە سەر عەفرین دا سەپاندووە، بە جۆرێک کە دەروازەکانی ئەم شارەشیان داخستووەو ڕێگرن لە گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

دوابەدوای ئەم دەستەودارە ئاسایشتییە، دانیشتووانی ع ەفرین بەناچاری ڕوویان لە گوندەکانی دەوروبەر کردووەو چاوەڕوانی کرانەوەی دەروازەکانی ئەو شارەن.

ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش پێشتر خوازیاری گەییشتنی دەستبەجێی یارمەتی ببوو لە ئاراستەی ڕاگرتنی ڕەوشتی کارەساتباری دەیان ھەزار دانیشتووی عەفرین.

ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ڕۆژی دووشەممە داوای لە لێژنەی جیھانیی خاچی سوور کرد دەرفەتێکی زیاتر بۆ چوونی خەڵکی سڤیل بۆ شاری عەفرین بڕەخسێنێ و مانگی سووری تورکیای لای کوردەکانی سووریا بە بێ بایەخ زانی.

تورکیا دوای ھەشت حەوتە پەلەقاژەی بەردەوامی سەربازی سەرەنجام ڕۆژی یەکشەممە بەو ئاواتەی گەییشت و بە پاڵپشتیی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی و ئەو چەکانەی کە بەردەوام وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆی ڕەوانە دەکەن توانی شاری عەفرین داگیر بکات.