ئادار 21, 2018 15:34 Asia/Tehran
  • سازکردنی سێهەمین بازگە لە

ناوەندی ئاشتی ڕووسیا جێگیر لە سووریا ئەمڕۆ چوارشەم هەواڵی دا لە سازکردنی بازگەیەکی مرۆڤی بەئامانجی دەربازکردنی کەسانی سڤیلی نیشتەجێی غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمیشق .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم بە گیڕانەوە لە ئەلمەیادین ، ناوەندی ئاشتی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند : هەتا ئێستاکە سێسەدو پازدە شارومەندی سووریا لە ڕێگەی سێهەمین تێپەرگە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی چوونەتە دەرێ. هاوکات هەواڵدەری ڕویترز بە گیڕانەوە لە سەرچاوەی ناڕازی سووری بە ئاماژەدان بە ڕیککەوتنێک بە نێونجیگەری ڕوسیا بۆ گوێزرانەوەی تاقمێک لە ئەندامانی چەکدار لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بۆ باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕاپۆرتی دا: ئەمە یەکەمین ڕیککەوتن لە چەشنی خۆی لە دوایی بنکەی ئەندامانی چەکدارلە نێزیک دەمیشق دێتە ئەژمار. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەندامانی چەکداری ئەحراری شام کە شارۆچکەی حەرەستا ی خستووەتە ژێر داگیر کاری خۆی بە ڕادەس کردنی چەکەکانیان لە باتی چوون بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تاقمە چەکدارەکان لە باکووری سووریا ڕەزامەندیان دەربڕی. سوپای سووریا لە ئەندامانی چەکدارلە حەرەستا داوای کردبوو لەم ناوچە بچنە دەرێ. ئەمە لەحاڵێکدایە کە سوپای سووریا بە پێشڕەوی خۆی لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دڕێژە ئەدات وهەتا ئێستاکە نێزیک بە سەتی هەشتا لەناوچەکانی ژێر داگیر کاری تاقمە چەکدارەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ئازاد بووە.