ئادار 21, 2018 17:41 Asia/Tehran
  • ناردرانی چەک و چۆڵی سەربازی بۆ نەیاران لە دێرۆزووری سووریا لە لایەن ئەمریکاوە

سەرچاوەکانی سەربە نەیارانی سووری ڕایانگەیاندووە کە ئەو چەک و تفاقە سەربازییەی کە ئەمریکا بۆ نەیارانی ڕەوانە کردووە گەییشتووەتە ناوچەی ھەرێمی گازیی کۆنیکۆ و ھەرێمە نەوتییەکانی ئەلعەمرەو ئەلجەفرە لە پارێزگای دێرۆزووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوەلەماڵپەڕی کەناڵی(بلدی الاعلامیه) ئەمریکا بە ناردنی چەک و تفاقی سەربازی داگری پردی جەنگی و موشەک بۆ پارێزگای دێرۆزوور، بەنیازە کوردەکانی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات(ھەسەدە) بەسەر ھێندێک لە بنکەومەتەرێزەکانی سوپای سووریا لە باشووری فۆرات ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی ئەم پارێزگایە زاڵ بکات.

ماڵپەڕی ( المدن)ی نەیارانیش حەوتەی ڕابردوو وای بڵاو کردەوە کە ئەمریکا کۆمەڵێکی زۆر لە ھێزەکانی خۆی بردووەتە ناوچەی گازیی کۆنیکۆ ھەتا ڕێگای پێشڕەویی سوپای سووریا لەم ناوچەیەوە داخەن.

سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشتر وشداریی دابوو کە ھاوپەیمانیی ئەمریکی بەدوای بیانوودا دەگەرێت  لە غوتەی ڕۆژھەڵات دا ھەتا زەبر لە دەوڵەتی سووریا بوەشێنێت .

سوپای سووریا ١٥ی مارچ باسی دۆزرانەوەی ڕادەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیی دروستکراوی ئەمریکای کرد لە غوتەی ڕۆژھەڵاتی دیمەشق. ئەم چەک و تەقەمەنیانە بڕیار وابووە بخرێتە بەردەستی تاقمی تیرۆریستی تەحریرۆششام ( بەرەی نوسرە).

ھەواڵێکی تر ھەر لە سووریاوە دەربڕی ئەوەیە کە شانەی شەڕی سوریا شەوی چوارشەممە وێنەگەلێکی لە دوو گۆڕی بەکۆمەڵ داگری تەرمی ئەو خەڵکە سڤیلە بڵاو کردووەتەوە کە لە لایەن تاقمی تیرۆریستی تەحریرۆششام ( بەرەی نوسرە) لە گردوپەڕی ناوچەی ڕەھجان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری حەماە کوژراون.

یەکەکانی سوپای سووریا دوای تێکھەڵچوونی قورس لە گەڵ تیرۆریستانی تەحریرۆششام( بەرەی نوسرە) توانییان ڕەھجان لە تیرۆریستان بستێننەوە کە ناوچەیەکی گرینگ و ستراتژی دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ