ئادار 21, 2018 18:49 Asia/Tehran
  • ئالمان بەدۆخی

خاوەن شکۆکەی ئاڵمانیا وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی تووندی خۆی لە دۆخی عەفرینی سووریا ڕەخنەشی گرت لە هەڵوێستی ڕووسیاو ئەمریکا لەو پەیوەندیەدا .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەری ڕوێترز ، ئانکیلا میرکیل لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئالمانیا بوندستاک بە ئاماژە دان بە هەڵمەتی سوپای تورکیا لە ناوخاکی سووریا وتی: ئەوشتەی کە لە عەفرینی سووریا ڕوو ئەدات ، قەبوڵ کراونیە/. هەرلەم حاڵەدا سەدرئەعزەمی ئالمانیا ڕوسیای مەحکوم کرد بەمە کە چاولێکەری هەلمەتی سوپای سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیە . ئانگیلا میرکیل هەروەها وێڕای ڕەخنە وگازەندە لە بەرنامەی دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە داسەپانی تەعرفە بۆ هاوردە کردنی ئالومنیوم وپوڵا وشداری دا یەکیەتی ئوروپا لە ئەگەریی پێویست بوون ئامادەی کردەوەی بەرانبەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئاولریک دەمر وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمانیش بە دەربڕینی نیگەرانی لە ڕاپۆرتەکانی قەڵاچوو وتاڵان وچەپاوی سەربازنی تورکیا لە عەفرینی سووریا ، خوازیاری توێژینەوە لەم بارەوە بوو لەم وڵاتە داوای کرد هەتا لە یاسای نێودەوڵەتی پەێرەوی بکات. ڕاینر برول وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئاڵمانیایش خوازیایر توێژینەوە لە بارەی ڕاپۆرتەکان لە قەڵاچوو وتاڵان وبڕۆی سەربازانی تورکیا وئەندامانی تیرۆریستی سوپای ئازاد لە عەفرین بوو.

سەرپەیڤ