سووریا : با ڕژێمی وەهابی سەعوودیا دەس لە پاڵپشتی تاقمە تیرۆریستەکان هەڵگرێت
وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لەمیانەی دوو نامەی جیاجیا بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە درێژەی پاڵپشتیی بڕیک لە وڵاتانی سەربە هێڵی ڕۆژئاوا لە تاقمە تیرۆریستەکانی جێگیر لە وڵاتەکەی .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لەکاردانەوە بە پەلاماری ئەم دواییەی بەهاوەنی تیرۆریستەکان لە دەوروبەری دەمیشقی پیتەختی سووریا کە بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان کەس بە ناردنی دوو نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وسەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: ئەم جانایەتانە لە چوارچیوەی زەنجیرە جەنایەتەکانی سەقامگیر ی تاقمە تیرۆریستەکانی بەناو تاقمە چەکدارەکانی میانە ڕو، دایە کە وڵاتانی ئیستعماری ئەوانیان لە سەرەتای قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە بەدی هێنا. لەپەلاماری بە هاوەنی تاقمە تیرۆریستەکان بۆ سەر بازاڕیک لە دەوروبەری شاری جرمانا لە گردوپەڕی دەمیشق چل وچوار کەسی ناسەربازی کوژران ودەیان کەسیش بریندار بوون. لەنامەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا وێڕای داوکاری لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ بەرەڤانی کردن لە بایخەکانی جاڕنامەی ئەم ڕێکخراوەیە لە چوارچێوەی دوری نەتەوەکانی جیهان لە گیر وکیشەی شەڕ ولە قاودانی مەبەست وئامانجەکانی ڕاستەقینەی دا هاتووە، وڵاتانی ئیستعماری وپاوانخواز ، تیرۆریستەکانیان سەپاند بەسەر نەتەوە ووڵاتی سووریا . سووریا لەم دوو نامەیەدا هەروەها لەسەر پێویستی ڕاگیرانی چالاکیەکانی جەنایەتکاران وهەروەها ڕاگیرانی پشتیوانیەکانی ماڵیی وچەکەمەنی عەرەبستان لە تاقمە تیرۆریستەکان لە سووریا پیداگری کرد.