• ڕوودانی تەقینەوە لە عەفرینی سووریا

میدیا تورکیاییەکان باسی کوژرانی یازدەکەس لە چەکدارانی سوپای ئەم وڵاتەیان کردووە بەهۆی تەقینەوەی بومبا لەشاری عەفرینی سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا ، میدیا تورکیاییەکان ڕایانگەیاندووە: ژمارەیەک لە کوژراوانی ئەم تەقینەوەیە ،سەربەهێزەکانی بەشداری هێرشی چڵە زەیتوونن. سوپای تورکیا لە بیستەمی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە بە دەسدرێژی بۆسەر خاکی سووریا وبەهاوڕەوتیی هێزەکانی بەناو سوپای ئازادی سووریا هێرشێکی لەژێر ناوی ساختەی چڵە زەیتوون" بۆ سەر شاری عەفرین لە باکووری سووریا دەسپێکرد.دەوڵەتی سووریا وێڕای بە داگیرکاری زانینی کردەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجام دانی هێرشی سەربازی بۆ سەر شاری عەفرینی سووریاو ناوچەکانی تری باکووری ئەم وڵاتە ، خوازیاری کشانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە  خاکی وڵاتەکەی بووە. لەڕەوتی پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ، فرەتر لە سەدان ھەزار کەس لە خەڵکی ئەم ناوچەیە تۆشی برسیەتی ونەخۆشی ھاتوون .

سەرپەیڤ

Mar 22, 2018 19:12 Asia/Tehran
بۆچوونت