ئادار 24, 2018 16:42 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەهاوەنی تاقمە تیرۆریستیەکان بۆسەر

پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر دیمەشقی پێتەختی سووریا سێزدە کوژراوو برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا،  سەرچاوەیەکی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی دیمەشق  ئەمڕو شەممە ڕایگەیاند : تاقمەکانی تیرۆریستی بە شازدە  راکێت ناوچەکانی ئاوەدان لە دیمەشقیان داوەتە بەر پەلامار  کە لەم پەلامارانە  چوار کەسی سیڤیل کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون  .

لەلایەکی دیکەوە ، دەرکەوتنی  تیرۆریستان هاوڕێ لەگەڵ  بنەماڵەکانیان لەشاری حەرەستا لە غووتەی ڕوژهەڵاتی  دیمەشق  کۆتایی پێ هات و ئەم کەسانە گوێزرانەوە بۆ سوریا.

بە کۆتایی هاتنی چوونەدەری  چەکداران لە حەرەستا، ئەم شارە تیرۆریستان  چۆڵ کراوە و یەکەی ئەندازیاری سوپای سوریا گەیشتنە ئەم شارە هەتا ئەو شارە پاکتاو بکەن و مینەکان پووچەڵ کەنەوە.

بە ئازاد کردنی شاری حەرەستا، سوپای سوریا و هاوپەیمانانیان توانیان  زۆرتر لە سەتی نەوتی غووتەی ڕۆژهەڵاتی ئازاد بکەن.