ئادار 24, 2018 18:51 Asia/Tehran
  • زۆرتر لە سەدهەزار کەس لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا چوونەتەدەر

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی : زۆرتر لە سەدو سێ هەزار کەس لە دانیشتوانی غووتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا ناوچەکەی خۆیان بەجێ هێشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، ژنەراڵ  یوری یوتوشنکۆ سەرۆکی  ناوەندی ڕووسیی ئاشتی لایەنەکانی  شەڕخواز لە سوریا سەر بە وەزارەتی بەرگری  روسیا رایگەیاند:لە دەستپێکی ئاگربەسی کاتی لە ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتی 102  هەزار و 606 کەس ئەم ناوچەیەیان بە جێ هێشتووە.

ژنەراڵ یوتوشنکۆڤ  وتیشی : هێزی ڕووس لە درێژەی دانی یارمەتی مرۆڤانە بە دانیشتوانی  غووتەی ڕۆژهەڵاتی ، لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوو زۆرتر لە هەزار گوژمە ماددەی خۆراکی و 2600 بەش خۆراکیان  لەنێوان دانیشتوانی ئەم ناوچەیە دابەشکردووە.

غووتەی ڕۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیک لە نیزیکی دیمەشقی پێتەختی سوریایە کە لەلایەن تاقمە تیرۆریستەکانەوە داگیرکراوە .

تیرۆریستان هەموو ڕۆژێ  لە غووتەی ڕۆژهەڵاتییەوە شارومەندانی سوری بە ڕاکێت و گوللە هاوەن دەدەنە بەر پەلامار  .

سوپای سوریا بە مەبەستی داکوکی کردن لە خەڵکی ئەم وڵاتە بەنیازە غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو بکاتەوە.

تائێستا  زۆرتر لە سەتی هەشتای ئە م ناوچەیە لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو کراوەتەوە.

سەرپەیڤ