نیسان 11, 2018 08:30 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری : ڕۆژئاواییەکان گەرەکیان نییە کۆتایی بە بەشەڕبێنن

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان فڕۆشی میلیاردان دۆڵار چەک وجۆڵی سەربازی بە عەرەبستان بۆ درێژەدانی کوشتاری خەڵکی یەمەن و دەسپێکرانیی شەڕێکی نوێی لە سوریا زانی و وتی: ئەمریکا ، بەریتانیا و فەرەنسا گەرەکیان نێە شەڕ لە ناوچە دا کۆتایی پیبێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "بەشار جەعفەری" ئێوارێ سێ شەممە(بەکاتی خۆجێی) لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ لێکدانەوەی بڕیارنامەکانیی پێشنیاری ئەمریکا و ڕوسیا لە بارەی پەلاماری کیمیاوی ئیدعایی بۆ سەر دوومای سوریا بەڕاشکاوی وتی بنپێکردنی سیستێمی قەدەخەی پەرەی چەکی کووشتاری بەکۆمەڵ پیشەی وڵاتانی رۆژئاواییە.

 نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان هەر وەها بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەی دیمەشق دەکار هێنانی چەکی کیمیاوی شەرمەزار دەکات بەڕاشکاوی وتی سوریا ئامادەی هاوکاریی لەگەڵ ڕێکخراوی قەدەخەی چەکی کیمیاوی بۆ لەقاو دانیی درۆ و دەلەسەکانی ئەمریکا ،بەریتانیا و فەرەنسایە.

 ترۆریستانی جەیشۆلئیسلام، سەقامگیر لە ناوچەی دووما، لە غوتەی رۆژهەڵاتی شەوی یەکشەممە ، دیمەشقیان تۆمەتبار کرد بە پەلاماری کیمیاوی و کوشاتری دەیان کەس. تاوانێک کە دەوڵەتی سوریا بەبڕشتانە ڕەتیدەکاتەوە .

 میدیا رۆژئاوایی وعەرەبییەکانی لاگری ترۆریستان دوای ئەم ئیدعای ڕەشەکوژەکان، شەڕی دەروونی تووندیان دژی دیمەشق دەستپێکرد. ئەمریکا و ژمارێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی لە وان بەریتانیا و فەرەنسا بەکەڵک وەرگرتن لەم چەواشەکارییە بێ لەبەردەستبوونی بەڵگەیەک ، دەوڵەتی سوریا تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی ئەم پەلامارە. ئەوە لەحالێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە هیچ ئاسەوارێکی لە پەلاماری کیمیاوی بۆ سەر ناوچەی دووما لە غوتەی رۆژهەڵاتی سوریا دا نەدۆزیوەتەوە .

سەرپەیڤ