نیسان 16, 2018 21:04 Asia/Tehran
  • داوای یەکێتی ئوروپا بۆ دەس پێ کردنەوەی پرۆسەی سیاسیی چارەسەریی قەیرانی سووریا

یەکێتی ئوروپا وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی دەس پێ کرانەوەی پرۆسەی سیاسیی و دانوستانەکانی ژنێڤ بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا ، داوایان لە لایەنەکانی ئامادە لە سووریا کرد ، ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان لەو وڵاتە دەستەبەر بکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئوروپا رۆژی دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا داوای لە حکومەتی سووریاو هاوپەیمانەکانی کرد ئاگربڕ جێ بەجێ بکەن هەتا دەسڕاگەیشتنە مرۆییەکان بەشوێنە جیاجیاکانی وڵات بەگوێرەی بڕیارنامەی٢٤٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەنجام بگرێ.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا هەروەها بەئاماژە بەوەی کە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لەباکووری رۆژاوای سووریا بارودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە، ڕایانگەیاند: یەکێتی ئوروپا داوا لە گەرەنتیکارانی دانوستانەکانی ئاستانە دەکات ، ڕاگیرانی دوژمنکارییەکان و دەسڕاگەیشتنە مرۆییەکان بەتەواوەتی و بێ کەندوکۆسپ لەسەرانسەری سووریا دەستەبەر بکەن و پێبەندبن بە بەڵێنییەکانیان بۆ هەڵگیرانی گەمارۆکان.

سەرپەیڤ