نیسان 17, 2018 18:51 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی چوونەدەری تیرۆریستەکان لەشاری ئەلزەمیری سووریا

دوای چوونە دەری تاقمی تیرۆریستی "جیش ئیسلام" لە شاری دومالە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمیشق وئازادکرانی ئەم شارە بە دەس سوپا ی سووریا ، چوونەدەری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستە لە شاری ئەلزەمیر یش دەسپێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ئیرنا، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی سووریا وتاقمی تیرۆریستی جیش ئیسلام ، نێزیک بە هەزارتیرۆریست دوای تحویل دانی چەکەکانیان شاری ئەلزەمیریان بەرەو "جرابلوس" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لە باکووری سووریا بەجێ دەهێڵن. تەحوێل وڕادەس کرانی چەکی تیرۆریستەکانیش دەسپێکراوە وهەتا ئێستاکە شەست تیرۆریست چەکی خۆیاناین ڕادەس کردووە. کەسانی چەکداریش کە هۆگریان بە چوونە دەر لە شار نبێت بە پەیوەست بوون بە ئاشتی نیشتمانی دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان. دوای چوونی تیرۆریستەکان لە ئەلزەمیر ، ڕێکخراوەکانی یاسایی ودەزگەکانی ئیداری سووریا کاری جۆیان لەم شارە دەسپێدەکەنەوە.

سەرپەیڤ