نیسان 17, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئوروپا گوڕەپانی ناڕەزایەتی بە مەکرون وپەلاماربۆسەر سووریا

پەرلەمانی ئوروپا هاوکات لەگەڵ وتاردانی سەرۆک کۆماری فەرانسە ، بووە بە گوڕەپانی ناڕەزایەتی بە کردەوەی هاوبەشی ئەم دواییەی واشنتۆن ، پاریس وبەریتانیا لە پەلاماری موشەکی بۆ سەرسووریا.

هەواڵدەری فەرانسە وێڕای بڵاوکرانەوەی وێنەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئوروپا کە هەموویان ئەمڕۆ سێشەممە بە نوسراوەگەلیک بە ناوەڕۆکی سووریا بەردبدەن لە کۆبوونەوەێکدا لە شاری " ستراسبورگ ئامادە ببوون ، نوسیی: نوێنەرانی ئوروپایی لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری دەسوەردانی ڕۆژئاوا لەکاروباری سووربوون. ئیمانوئیل مەکرون سەرۆک کۆماری فەرانسە لە ڕەوتی وتاردانی لەم کۆبوونەوەیەدا کە بەنیازبوو پشتیوانی نوینەرانی پەرلەمانی ئوروپا بۆ گەڵالە بەرزر فڕانەکانی خۆیان لە بواری چاکسازی دوای برگزیت "چوونەدەری لەندەن لەیەکیەتی ئوروپا" ڕابکێشێت ، بە سەرنج نەدانی نوێنەران وناڕەزایەتیان بە پەلاماری فەرانسە بە هاوڕی یەتی ئەمریکا وبەریتانیا بۆسەر سووریا ڕووبەڕوو بووەوە. ئەمریکا ، بەریتانیا و فەرانسە بە یانی شەممە بە بیاونی کارەساتی شیمیایی بانگەشەیی لە شاری دوما لە غوتەی ڕٶژهەڵاتی دەمیشق، مەبەست وئامانج گەلیکا یان لە سووریا دایە بەر پەلاماری موشەکی دەسدرێژکارانە کە لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاوی جیهانی ڕووبەڕوو بووەتەوە.