نیسان 17, 2018 18:58 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گەورەترین تونێلی جەیشولئیسلام لە دومای ڕووسیا

یەکەکانی سوپای سووریا لەرەوتی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی شاری دوما لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵاتیی دەمشق، یەکێک لە گەورەترین و تەیارترین تونێلەکان کە دەگاتەوە بنکەی سەرکردایەتی گرووپی تیرۆریستیی جەیشولئیسلام سەربە عەرەبستانی سەعوودی، دۆزییەوە.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ئەو تونێلە لە١٥میتریی قووڵایی زەوی لێدراوە کە زیاتر لە دوومەتر پان و بەرزە و بۆ هاتووچۆی هەموو جۆرە چەکئامێر دەشێ.

هەڵکەندن و پتەوکرانی ئەو تونێلە دوو ساڵی خایاند وئەو نەخۆشخانەی کە تێیدا هێرشی ساختەی شیمیایی کرابوو بەفیلم، لەنێوەڕاستی تونێلەکەدا بووە. ئەو تونێلە لە چوارگۆشەی ئاسایشیی گرووپی جەیشولئیسلام هەڵکەوتووەو لقی جیاجیای لاوەکی لەخۆدەگرێ.