پسپۆرێکی نێوده‌وڵه‌تی: هێرشه‌که‌ی سوریا سه‌رکه‌وتنی تێدا به‌دی ناکرێت
پسپۆرێکی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌که‌ی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر سووریا هیچ سه‌رکه‌وتنێکی تێدا به‌دیناکرێت و ده‌ڵێت "له ئاستێک هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌نێوان ئه‌مه‌ریکا و رووسیا هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و هێرشانه نه‌بێته هۆی دروستبوونی شه‌ڕی راسته‌وخۆ له‌نێوان رووسیا و رۆژئاوا".
کاوه حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کانی رۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فه‌ریقا له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵات- رۆژئاوا له شاری برۆکسل به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا چه‌ند شوێنێکی دیاریکراویان بۆ لێدان له سوریا دانابوو و دیاره ئامانجیان زۆر سنوردار بووه و به‌وته‌ی خۆیان سه‌رکه‌وتوو بوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه، ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ستراتیژییه‌وه سه‌یری بکه‌ن ئه‌و هێرشانه سه‌رکه‌وتنی تێدا به‌دیناکرێت، به‌دیوێکی هه‌وڵێکه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن که کارێکیان بۆ خه‌ڵکی سوریا کردووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م هێرشه هیچ گۆڕانکارییه‌ک له قه‌یرانی سوریا ناکات و هیچ کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دروست ناکات.
کاوه حه‌سه‌ن وتوشیه‌تی "ئه‌و هێرشه گۆڕانکارییه‌کی بچووک به‌راورد به هێرشه‌که‌ی ساڵی رابردوو هه‌یه، چونکه ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو ته‌نها ئه‌مه‌ریکا بوو، ئه‌مجاره سێ وڵات بوو، گۆڕانکاری دووه‌میش له‌دیدی ئه‌مه‌ریکاوه ره‌نگه گرنگ بێت که بۆچوونێک هه‌بوو به‌وه‌ی روسیا و ئێران به‌تایبه‌تیش روسیا په‌رچه کرداری ده‌بێت، به‌ڵام روسیا په‌رچه‌کرداری نه‌بوو، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه نییه که روسیا ناتوانێت په‌رچه کرداری هه‌بێت، به‌ڵکو هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه پێشتر ئه‌مه‌ریکا، رووسیای له‌و شوێنانه ئاگاداریان کردۆته‌وه ".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه، واته له ئاستێک هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌نێوان ئه‌مه‌ریکا و رووسیا هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و هێرشانه نه‌بێته هۆی دروستبوونی شه‌ڕی راسته‌وخۆ له‌نێوان رووسیا و رۆژئاوا.
به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا به مووشه‌ک هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سوریا و هۆکاره‌که‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که ئه‌و ناوچانه چه‌کی کیمیایی تێدا بووه.