نیسان 17, 2018 20:19 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەکەمەنی وتەقەمەنی لە شاری دومای سووریا

هێزەکانی سووری بڕیکی زۆرچەکی دروست کراوی وڵاتانی ڕۆژئاواییان لە یەکێ لە هەمارەکانی تیرۆریستان لە شاری دومالەغوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمیشق ، دۆزیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ سێشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما ، ئەم چەک وتەقەمەنیانە داگری زۆربەی موشەکەکانی گراد وموشەکی دژە زرەیی وکاتیوشا وسەکوی هاویشتنی موشەک وخۆمپارەیە. هەرلەم حاڵەدا ، کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلئەخباریە " ی سووریا ڕایگەیاند : چەن تۆڕیک لە تونێلی ژێر زەوینی بەدە س تیرۆریستەکان لە ناوخۆی شاری دوما لەغوتەی ڕٶژهەڵاتی ڕیفی دەمیشق ، دۆزراوەتەوە کە ترۆمبێلەکان لە فرەتر لە بیست میتری قوڵایی زەوین ، بە هاسانی لە ناویدا هاتوو چوو دەکەن. شایانی باسە ئەم تۆڕانە بە کارەبا وسیستمی پێوەندی تەیارکراون ویەکێ لەم تونێلانە یش دەگاتە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی مەیدانی تیرۆریستەکان. ڕاپۆرەکان باسی ئەوەدەکەن تیرۆریستەکان چەندین ساڵیان تەرخان داوە بۆ دروست کردنی ئەم تونیلانە وپاوەجیی وپتەوکردنیان هەتا زۆرتر لە سووریا بمێننەوە، بەڵام سوپای سووریا توانی زاڵ بێت بە سەر شاری دوما. سوپای سووریا پێنج شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لەگەڵ چوونەدەری دوایین تاقمی تیررۆریستەکانی جیشولیسلام لە شاری دوما، ئەم ناوچە بەشێوەی تۆکمە وتەواو کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریا .