نیسان 17, 2018 20:51 Asia/Tehran
  • چەواشەکاری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبارەی مووشەکبارانی سووریا

ترێزا مێی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەپاسادانی هاوڕێتی کردنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لەهێرش بۆسەر سووریا ئیدیعای کرد: چارەیەکی دیکەیان نەبوو جگە لە وەڵامدانەوە بە کەڵک وەرگرتنی چەکی شیمیایی بەشار ئەسەد لە دوما.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، ترێزا مێی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوێنێ دووشەممە لەبارەی پەلاماری وڵاتەکەی هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکاو فەڕانسە بۆسەر سووریا، لەپەرلەمانی بەریتانیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو هێرشە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هۆگریی حکومەتی بەشار ئەسەد لەمەڕکەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیاییەکان ئەنجامی گرت و مەبەست لەو هێرشە، گۆڕانی حکومەتی ئەسەد نەبوو.

ترێزا مێی ، بەئاماژە بەوەی کە هاوبەشیی بەریتانیا لەهێرش کردنەسەر سووریا لەبەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەی بووە، ئیدیعای کرد: هاوبەشبوون لە هێرش بۆسەر سووریا تەنیا لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەبووە.

جرێمی کوربین ڕێبەری پارتی کرێکاری بەریتانیاش لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ خستنەڕووی شیکارییەکانی ترێزا مێی لەبارەی هێرش بۆسەر سووریا، کردەی سەربازی لە سووریای بەنایاسایی و بێ ئیزنی ناوخۆیی ئینگلیز و کۆمەڵگای جیهانی زانی.

جرێمی کوربین بەڕەخنەگرتن لە داکۆکییەکانی کابینەی ترێزا مێی لە دەسدرێژکاریی عەرەبستانی سەعوودی بۆسەر یەمەن و کەڵک وەرگرتنی ڕیاز لە بۆمبە هێشووییەکان لەدژ خەڵکی بێتاوانی یەمەنیش وتی: ئایا وڵاتانی دیکە دەتوانن فڕۆکەخانەکانی سەعوودیا لەبەر ئەوەی کە ئەوان لەبۆمبی هێشوویی و فۆسفۆری سپی لە یەمەن کەڵک وەردەگرن، بۆردومان بکەن؟

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بێ وەڵامدانەوە بە پرسیاێکی ئاشکرا لەبارەی عەرەبستانی سەعوودی وتی کە ئەو پرسیارە هیچ پەیوەندییەکی نییە بەکەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە سووریا.

سەرپەیڤ