نیسان 17, 2018 21:13 Asia/Tehran
  • پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکی شیمیایی گەیشتنە دومای سووریا

تاقمی پشکێنەرانی لێژنەی پەیجۆری ڕاستییەکان سەربە ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەپێدرانی چەکە شیمیاییەکان، ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشقی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، پشکێنەرانی کۆمیتەی پەیجۆری ڕاستیەکانی ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەپێدرانی چەکە شیمیاییەکان یەکشەممەی ڕابردوو بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی بانگەشەی پەلاماری شیمیایی ئەم دواییەی سەر دوما، سەردانی دەمشقیان کرد.

فەیسەڵ مێقداد یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند، دەمشق ئامادەی هاوکاری کردن و ئامادەکردنی ئاسانکاریی پێویستە بۆ لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەی چەکە شیمیاییەکان.

ئەمریکا بەهاوبەشیی فەڕانسە و بەریتانیا ، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە بەبیانووی پەلاماری شیمیایی بۆسەر ناوچەی دوما لەگردووپەڕی دەمشق و تۆمەتبارکردنی حکومەتی سووریا لەو پەلامارە بانگەشە بۆکراوە، بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ئەو وڵاتەی مووشەکباران کرد.

سەرپەیڤ