نیسان 17, 2018 21:14 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەدومای سووریا

گۆڕێکی بەکۆمەڵ بەنزیک سی تەرم لە شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشقی پایتەختی سووریا دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تەلەفزیۆنی سووریا رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە لەباشووری پارکی ئەلجەلا لە شاری دوما دۆزراوەتەوە.

نێوەڕاستەکانی ئاڤریلیش میدیا سوورییەکان ڕایانگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەگەڕەکی ئەلسوکری لەبەشی کۆنی شاری حەڵەب(باکووری سووریا) دۆزراوەتەوە.

بەقسەی ئەو سەرچاوانە، لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا تەرمی سی و حەوت کەس دۆزرایەوە کە ڕەنگە هی یەخسیرانی بەندکراو لەگرتووخانەی تیرۆریستان بووبێ کە پێش چوونەدەر لە پێگەکانیان لەشاری حەڵەب، ئەوانیان بەکۆمەڵ ئێعدام کرد.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١وە و لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا.

تیرۆریستان لەحەوت ساڵی رابردوودا تاوانی زۆریان لە سووریا ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ