نیسان 17, 2018 21:15 Asia/Tehran
  • تورکیا خانەوادەی چەکدارە توندڕەوەکانی غوتە لە عەفرین جێگیردەکات

سوپای تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین و لەو چوارچێوەیەدا زیاتر لە ٥٠ خانەوادەی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە گوندی میرکانی سەربە ماباتای عەفرین جێگیرکرد.

 بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان سوپای تورکیا بەردەوامە لە جێگیرکردنی چەکدارەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە عەفرین.

ماباتا شارۆچکەیەکی عەلەوینشینی عەفرینە، پاش رێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا بۆ چۆڵکردنی غوتەی ڕۆژهەڵات لەلایەن چەتەکانی سەربە تورکیا و لە بەرامبەردا کردنەوەی ئاسمانی عەفرین بەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا، حکومەتی تورک دەستیکردووە بە گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین بە جێگیرکردنی ئەو چەکدارانەی لە غوتەی ڕۆژهەڵاتەوە چوونەتە ئەوێ.

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە ئاماژەی بەوەداوە "زیاتر لە ٥٠ خانەوادەی چەکدارەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە گوندی میرکان جێگرکراون، بۆ ئەوەش ئەنوەر سینۆ، یەکێک لە ئەندامانی ئەنەکەسە وەک بەرپرسیار ئەرکدار کراوە".