نیسان 18, 2018 09:48 Asia/Tehran
  • ترەمپ و ئەلجۆبەیر  بە دوای بەڕێکرانی هێزەکانی عەرەب بۆ سووریان

"عادل جۆبەیر" وەزیری دەرەوەی عەرەبستان رۆژی سێ شەممە لە ئامادەیی ڕیاز باسیکرد بۆ ناردنیی هێز بۆ سوریا لە تەشکی هاوپەیمانی بەناو خەبات دژی ترۆریسم.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا بە گێرانەوە لە تەلەڤزیۆنی سەعوودی ئەخباریە، ناردنی هێز لە لایەن عەرەبستانەوە بۆ سوریا لە حالێکدا هاتۆتە ئاراوە کە ڕۆژنامەی ئەمریکایی والستریت ژۆرناڵیش ڕایگەیاندووە، "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا بە دوای ئەوەیە هێزەکانی عەرەب بە جێ سوپای خۆی لە سوریا دانێت .

 وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی جەختیکردەوە، عەرەبستان بەر لەمەیش پێشنیاری دابوو کە دەتوانێ هێزەکانی لە هاوپەیمانی عەرەبی بە انو دژی ترۆریسم بۆ سوریا بەڕێکات. عەرەبستان لە حالێکدا پێشنیاری ناردنی هێز بۆ سوریا دەکات کە سوپای سوریا پێشڕەوتی زۆری بووە لە درێژەی مانگەکانیی ئەمدواییە دا و ترۆریستان لە سوریا دا گەییشتوونەتە کۆتایی ڕێگای خۆیان.

 ئەمەو لە لایەکی ترەوە، ڕیاز هەروا گیرۆدەیە لە زەڵکاوی شەڕی یەمەن دا و بەهێچکام لە ئامانجەکانی گیرۆدەیە و ئێستایش گەرەکیەتی بە انردنی هێز بۆ سوریا ناوچە بەرەوڕووی ئاستەنگێکی نوێ بکاتەوە.

 هەرلەم حالە دا دەوڵەتی ئەمریکا لە هەوڵدایە تا هێزێکی سەربازی هاوپەیمان لە وڵاتانی عەرەبی بە جێ هێزی سەربازی خۆی لە سوریا دیاری بکات تا لە پرۆسەی پاوەجێی دوای شکستی داعس لەم وڵاتە دا ئامادەبن.

سەرپەیڤ