نیسان 18, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • گەرانەوەی ٦٠ هەزار ئاوارەی سوری بۆ غوتەی رۆژهەڵاتی نزیک دیمەشق

سەرۆکی ناوەندی ڕوسی چاوەدێری بە سەر ئاگر بڕ لە سوریا ڕایگەیاند، پتر لە ٦٠ هەزار ئاوارەی سوری گەڕاونەتەوە بۆ سەرماڵ و حآلی خۆیان دا لە غوتەی رۆژهەڵاتی، لە گردو پەڕی دیمەشق.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە کەناڵی دەنگ وباسی ڕوسیا ئەلیۆم، "یوری یووتووشێنکۆ" سەرۆکی ناوەندی ڕوسی چاوەدێری بە سەر ئاگر بڕ لە سوریا وتی ئۆپەراسیۆنی چوونە دەری ئەندامانی چەکدار لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی کۆتایی پیهاتووە و هێزە ئاسایشییەکان هەر ئێستا لە شاری دووما خەریکی دۆزیەنوە و پووچکردنەوەی مینە چێندراوەکان لە لایەن ترۆریستانن.

یووتووشێنکۆ وتیشی لەگەل سەرانی تاقمە چەکدارەکان لە شارۆچکەی "ئەلزەمیر" لە بەرزاییەکانی قەلموونی ڕۆژهەڵاتی بەڕێککەوتنی بەرایی بۆ راگواستنەوەی ئەوان بۆ باکووری ستانی حەڵەب گەییشتووین وچوونە دەری ژمارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ترۆریستییە لە شاری ئەلزەمیر دەستپێکراوە. فەرماندەری گشتی سوپا و هێزە جەکدارەکانی سوریا ئێواڕەێ شەممە لە بەیاننامەیەک پاکتاو بوونی تۆکمەی غوتەی رۆژهەڵاتی لە ستانی ڕەیف دیمەشقی لە بوونی ترۆریستان ڕاگەیاند.

 

سەرپەیڤ