نیسان 18, 2018 19:37 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی سوپای سووریا بۆ سەر بنکەومەتەرێزی تیرۆریستان لە باشووری دیمەشق

ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا کە بنکەکەی لە لەندەنە، ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تیرۆریستان لە باشووری دیمەشقی پێتەختی سوریایان داوەتە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی میھر بە گێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵدەریی لوبنانیی ئەلنەشرە ،ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا پێی داگرتووە: ھەڵمەتی سوپای سووریا بۆ سەر بنکەو مەتەرێزەکانی داعش لە باشووری دیمەشق ھاوکات لەگەڵ خۆسازدانی ئەم ھێزانە بۆ ئۆپراسیۆنی دەرپەڕاندنی تیرۆریستان لەم ناوچەیە ئەنجام دەگرێت.

چەکدارانی داعشیش دوو گولەھاوەنیان لە ئوردوگای یەرموکی ھەڵکەوتوو لە باشووری دیمەشقەوە ناوە بە ناوچەکانی «الزاهره الجدیده» و «بستان الدور»ی دیمەشقەوە.

سەرکردایەتیی گشتیی سوپاو ھێزە چەکدارەکانی سووریا ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک دا  باسی پاکتاو کرانی تۆکمەوتەواوی ناوچەی غوتەی ڕۆژھەڵات لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق لە بوونی تیرۆریستانی کرد.

ھەواڵێکی تر ئەمەیە کە ٤٩٩ ئاوارەی سووری لە لوبنان دوای چەندین ساڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەم وڵاتەیان بەجێ ھێڵاوەو دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ و مەزرای خۆیان ھەڵکەوتوو لە بەیت جن لە گردوپەڕی باشووری دیمەشق . پێشتریش زیاتر لە ٥٠٠ بنەماڵەی دیکە گەڕا بوونەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەم ناوچەیە.

دوای ھەڵمەتی سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی، بەیت جن لە دوایین ڕۆژانی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی لە بوونی تیرۆریستان پاک کرایەوەو بە پێی ڕێککەوتنێک بەرماوەکانی ئەم تیرۆریستانەش بەرەو ئیدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا گوێزرانەوە.

سەرپەیڤ