نیسان 20, 2018 10:40 Asia/Tehran
  • تازەلاوی سووریایی، شانۆگەرییەکانی ڕۆژاوا لە دومای پووچەڵ کردەوە

تازەلاوی تەمەن ١١ ساڵی سووریایی کە لە فیلمی نەیارانی دەوڵەتی سووریا وا دەردەکەوێ بە هۆی پەلاماری شیمایی بۆ سەر دوما بریندار بووە، رایگەیاند کە بۆ ئەوەی ژەمێک خواردنی پێ بدرێ لەو فیلمەدا دەوری گێراوە.

"حەسەن دیاب" لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووسیا ١، وتی: ڕۆژی چەواشەکارییەکە سەبارەت بەوەی کە پەلاماری شیمیایی کراوەتە سەر دوما، لە ژێرخانی ماڵەکەماندا دانیشتبووین و هیچمان بۆ خواردن نەبوو کە دەنگی کەسێک هات  وپاشان ئێمەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە، لە نەخۆشخانەدا چەن کەس ئاویان دەپژاندە بەسەر ڕوومەت و جەستەماندا و دەیانگوت پەلاماری شیمیایی کراوە.

باوکی تازە لاوی سووریایی وتی تیرۆریستان بۆ دەسخۆشانەی دەور گێڕانی حەسەن لەو شانۆگرییەدا، بڕێک خۆراک لەوانە خورماو برینجیان داینێ.

"واسیلی نێبێنزیا" باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە ئەو وتووێژە بڕیارە لە کۆبوونەوەی دواتری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەک گرتووەکاندا بڵاو ببێتەوە و وەکوو بەڵگەیەکی سەلمێنەری درۆ و ساختە بوونی ئەو پەلامارە شیماییە بخرێتە ڕوو.

ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی هاوپەیمانی لەوان بەریتانیاو فەرانسا بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی بە هۆی کەشنانەوەی نەیارانی سووریایی بۆیان ڕەخسابوو، ڕۆژی ١٤ی ئاپریل بە بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان، پەلاماری ئاسمانی و مووشەکییان کردە سەر سووریا.