نیسان 20, 2018 10:45 Asia/Tehran
  • ئەسەد میدالیای

"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا شەوی هەینی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەشداریی پاریس لە دەستدرێژیی سەربازیی ئەم دواییە بۆ سەر سووریا، میدالیای "لژیۆن دونور"ی فەرانسای دایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕێگای باڵیۆزخانەی ڕوومانیا لە دیمەشق کە نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی فەرانسا لە سووریا دێتە ئەژمار، ئەو میدالیایەی دایەوە بە فەرەنسییەکان.

ژیدەرێکی سەر بە نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا ڕایگەیاند ؛ بە دوور لە کەسایەتیی بەرزی بەشار ئەسەدە کە میدالیای ڕژێمێکی هەبێ کە کۆیلەی ئەمریکایە، وڵاتێک کە داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو سووریا دەکات و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بە ئاشکرا دەبەزێنێ.

«ژاک شیراک» Jacques Chirac سەرۆک کۆماری پێشووتری فەرەنسا ساڵی ٢٠٠١ لە کاتی سەردانی بەشار ئەسەد لە پاریس، ئەو میدالیایەی پێ خەڵات کردبوو.

میدالیای "لژیۆن دونور"ی فەرانسا بانترین میدالیای شانازیی لەم وڵاتەدایە.

سێگۆشەی شەڕخواز ( ئەمریکا - فەرانسا و بەریتانیا) سەر لە بەیانی شەممەی ڕابردوو زیاتر لە ١٠٠ مووشەکیان بەرەو ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا تەقاند. ئەو جەنایەتە دڕندانەیە بە بیانوویی ئەوەی ئەنجام درا کە سوپای سووریا پەلاماری شیمایی کردۆتە سەر ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

سەرپەیڤ