نیسان 20, 2018 17:17 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئاگربەس لە غووتەی ڕۆژاوایی دیمەشق

بە ڕێککەوتنی ئاگربەس لە ناوچەی غووتەی ڕۆژئاوایی دیمەشق، تیرۆریستان دەگوازرێنەوە بۆ ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا وسارای ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە.

کەناڵی ئەخبارییە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند:ئەم ڕێککەوتنە دوای  تەسلیم بوونی تاقمە تیرۆریستییەکان بە دەست هاتووە.

بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، زۆربەی تاقمە تیرۆریستییەکان لەم ناوچانە وەدەرنراون و کەسانێک کە بەنیازن بمێننەوە ، ڕەوشەکەیان  پێ وشوێن دەگیردرێ.

تاقمێک لە تیرۆریستان دوای بەجێ هێشتنی  غووتە بەرەو  سارای ڕۆژهەڵاتی سوریا و تاقمەکانی دیکەش بەرەو پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا  ڕەوانە دەکرێن.

هەرلەم حاڵەدا  کەناڵی مەیادینی لوبنان سەبارەت بە ڕێککەوتن لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی وتی : ئەندامانی داعش  کە ژومارەیان  زۆرتر لە هەزار و   دووسەد کەسە  لە حەجەر ئەسوەد و یەرمووک  وەدەرنراون و دەگوازرێنەوە بۆ سارای ڕۆژهەڵاتی سوریا  . 

ئەندامانی نوسرەش  دەگوازرێنەوە بۆ ئەدلیب  . 

سوپای سوریا دوای ئازاد کرانی دووما دوایین ناوچەی ێر ڕکێفی تیرۆریستان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە دەورووبەری دیمەشق بەمەبەستی  وەدەرنانی دوایین گروپی تیرۆریستان لە ئوردوگای یەرمووک و گەڕەکی  حەجەر ئەسوەد لە ناوچەکانی باشووریی دیمشەق  سەقامگیر بووە.

سەرپەیڤ