نیسان 20, 2018 19:00 Asia/Tehran
  • بەرپرسی ئاسایشیی داعش لە سوریا کوژراوە

موشەک هاوێژەکان و تۆپخانەی سوپای سوریا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە پەلامار بۆسەر تاقمی تیرۆریستیی داعش لە باشووری دیمەشقیان دەست پێکرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەفکار نیووز،  موشەک هاوێژەکان و تۆپخانەی  سوپای سوریا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە  پەلامار بۆسەر بنکەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە باشووری دیمەشقیان  دەست پێ کرد.

سوپای سوریا بە دەستپێکردنی ئەم  ئۆپراسیۆنە، بنکەی داعشی  لە ناوچەی حەجەر ئەسوەد  و ئوردوگای یەرمووک بوردومان کرد  . 

سەرچاوە مەیدانییەکان  بە ماڵپەڕی مراسێلونیان ڕاگەیاندووە کە فڕۆکەکانی سوریا هێڵی بەرەڤانی  بەرایی داعشیان لە ئوردوگای یەرمووک  و بنکەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە قوڵایی  ئەم ناوچەیە  دەدەنە  بەر پەلامار.

هەرلەم بوارەدا کەناڵی مەیادین ڕایگەیاند بە هۆی  توندتر بوونی  پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوری، ئەندامانی داعش لەسەر بینای یەرمووک و حەجەر ئەسوەد ئاڵای سپییان هەڵکرد.

هەواڵەکانی دیکەش باسی کوژرانی  ئەبوو محەممەد  عەدنانی بەرپرسی ئاسایشیی داعش و ئەبووزەینەب  جێگرەکەی  دەکەن لە نیزیکی  نەخۆشخانەی ژاپۆنی ئوردوگای یەرمووک لە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی  سوری . 

داعش لە ڕێککەوتن لە ناوچەی قەدەم کەڵکی ناڕەوای وەرگرت و ئەم ناوچەیەی داگیرکرد . 

پێشتر ئەم ناوچەیە لەلایەن تیرۆریستان داگیرکرا بوو   کە بەرەو باکووری سوریا گوێزرانەوە.