نیسان 20, 2018 19:35 Asia/Tehran
  • سپوتنیک: تاقمی پاراستنی پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی  شیمیایی گەیشتە دوما

هەواڵدەریی ڕووسی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان وتی : تاقمی پاراستنی پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی گەیشتە دوما هەتا ڕەوشی ئاسایشی دەستەبەر بکات .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هەواڵدەریی ڕووسی سپوتنیک بەگێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ،  تاقمی ئاسایشی کە ئەرکەکەی پاراستنی پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیاییە، ئەمڕۆ  گەیشتە دووما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی.

لەدرێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ڕاگەیەندراوە کە  تاقمی باسکراو ڕەوشی ئاسایشیی دووما لێک دەداتەوە هەتا  دەرکەوێت ڕەوشەکە بۆ گەیشتنی  پشکێنەران لەباروشیاوە یان نا .

تاقمی باسکراو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو گەیشتوەتە دیمەشق  . میخائیل بوگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا  ڕۆژی پێنج شەممە واتە دوێنێ ڕایگەیاند  تیرۆریستەکان بە تەقە کردن  مۆڵەت نادەن پشکێنەران  بگەنە  دوما.

ئەمە دووهەم جارە  کە تاقمی  پاراستنی پشکێنەران بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی ئاسایشی دەچێتە دوما ، ئەم تاقمە چوارشەممەش ڕۆیشتە دوما بەڵام کەوتە بەر تەقە .