نیسان 21, 2018 16:59 Asia/Tehran
  • بەغدا درێژە دەدا بە هێرشەکانی دژ بەداعش لە ناوسووریادا

وتەبێژی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق پێی داگرت؛ تاکاتێک کە هەڕەشەی داعش لەدژ ئەو وڵاتە لەئارادابێ، بەغدا درێژە دەدات بە هێرشەکانی بەدژ پێگەو مۆڵگەکانی ئەو تاقمە تیرۆریستییە لەناوخاکی سووریادا.

حکومەتی عێراق رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو(١٩ی ئاڤریل) ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە ، مۆڵگەکانی داعش لە خاکی سووریایان لەبەر مەترسیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بۆ خاکی عێراق، بەفەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم، بەپێی نووسینی رۆژنامەی ئەلئەخباری عێراقی، سەرتیپ یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە نێو پەیامنێراندا رایگەیاند، عێراق بەو یەکجار بۆردومانە وازناهێنێ و هێرشەکانی لەدژ داعش لە سووریا ڕاناگرێ.

یەحیا ڕەسوڵ وتی: هێرشی رۆژی پێنج شەممەی فڕۆکە عێراقییەکانیش پاش تاووتوێی زانیارییە دەسخراوەکان لە دەزگەی ئاسایشی وڵات ئەنجامی گرت. بەپێی ئەو زانیارییانە، داعش بەنیازبوو لەناوخاکی سووریا پەلاماری یەکە عێراقییەکان بدات کە لەسنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا جێگیرن. هێزی ئاسمانیی سوپای عێراقیش بنکەو پێگەکانی داعشیان ناسکد و بەفەرمانی سەرۆک وەزیران و بەهاواهەنگیی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەش، ئەو هەڵمەتەی ئەنجام دا.

پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بەڕەزامەندیی حکومەتی دەمشق مۆڵگەکانی داعش لەخاکی سووریایان بۆردومان کردبوو.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممەی رابردوو ڕایگەیاند، هیزە ئاسایشییەکان، نەک هەر داعش لە عێراق بەڵکوو لەناوچەش ڕاوەدوو دەنێن.

لەساڵی رابردوودا(٢٠١٧) وەلید ئەلموعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لەنامەیەک بۆ ئیبراهیم جەعفەری هاوشانە عێراقییەکەی، خوازیاری درێژەی هاواهەنگیی دەمشق و بەغدا ببوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و مەترسییە هاوبەشەکانی.

سەرپەیڤ