نیسان 21, 2018 17:24 Asia/Tehran
  • بۆگدانۆف: پێبەندی بڕیارنامەی٢٢٥٤ین سەبارەت بە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی نیشتمانیی سووریا

نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وباکووری ئەفریقا پێبەندبوونی مۆسکۆ بە بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕاگەیاند کە جەخت کردنەوەیەکە لەسەر پاراستنی سەروەریی نیشتمانی ویەکپارچەیی خاکی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەگێڕانەوە لە کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم؛ میخائیل بۆگدانۆف نوێنەری تایبەتی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وباکووری ئەفریقا لە دیمانە لەگەڵ ئەو کەناڵە وتی: بەیاننامە هاوبەشەکانی ڕووسیاو ئەمریکاو ئەنجامی کۆبوونەوەو دانیشتنەکانی سوچیی و ئاستانە بێ گومان جەخت کردنەوەیەکە لەسەر پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی سووریا.

بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش کە بەهاوبەشیی نۆزدە وڵاتی هاوپێوەند بەپرسەکانی سووریا سێ ساڵ لەمەوبەر پەسەندکرا ، سەرباری ئەوەی کە جەخت دەکا لەسەر یەکڕیزیی خاک و سەروەریی نیشتمانیی سووریا بەڵام ڕەخنە وگازندەی جیددی لەبارەی چارەنووسی سووریاو یان دەسەڵاتدارانی داهاتووی سووریا ، تێی دەگیردرێ.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە هێرشی سێ قۆڵیی سەر سووریا کاریگەریی نەرێنی بووە لەسەر ڕەوتی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی ئەو وڵاتە کە بەدیلی بۆنییە، هیوای خواست، خولی نوێی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی سووریا لە ژنێڤ لەخێراترین کاتی مومکیندا بەڕێوە بچێ.

بۆگدانۆف وتیشی: ڕادەست کرانی سیستەمگەلی بەرگریی ئێس-٣٠٠ بەسووریا جێی سەرنجە بەڵام لەلایەن ڕۆژاواوە داوامان لێکرا هیچ هەنگاوێک هەڵنەگرین لەوبارەوە. پاش هێرشی بێ هۆی ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆسەر سووریا، گەلی ئەو وڵاتە دەبێ بۆبەرەڤانی لە سەروەریی نیشتمانیان تەیار و ئامادە بن.