نیسان 21, 2018 17:55 Asia/Tehran
  • چوونەدەری فرەترلە سێ هەزارکەس لە ئەندامانی چەکداری سووری لە ئەلقەلەمونی ڕۆژهەڵاتی

سەرچاوەکانی ئەمنیەتی سووری ڕایانگەیاند : لانی کەم سێ هەزارودووسەدکەس لە ئەندامانی چەکدار هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەمڕۆ شەممە لە ئەلقەلەمونی ڕۆژهەڵاتی چوونە دەرێ هەتا بگوێزرێنەوە بۆ ئەدلیبی باکووری.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سپۆتنیک ، سەرچاوەکانی ئەمنیەتی سووریا وتیان: ئەم ژمارە لە ئەندامانی چەکداری ناڕازی سووری وبنەماڵەکانیان لە ناوچەی ئەلناسریە کۆبوونەتەوە هەتا بەرەو جرابلوس ی باکووری لە ئەدلیبی باکووری بگوێزرینەوە. کەناڵی ئەلئەخباریەی سووریایش ڕایگەیاند : ژمارەیەک لە پاسەکانی هەڵگری ئەندامانی چەکدار وبنەماڵەکانیان لە ئەلرحیبە وجیروس وئەلناسریە لە دەوروبەری دەمیشق چوونە دەرێ وبە پێی ڕێککەوتنێک کە بۆ چوونەدەری ئەم کەسانە لەم ناوچانە بەرهەم هاتووە بڕیارە هەتا ئەندامانی چەکدا چەکە قورسەکان وهەمارەکانی چەکەکانیان ڕادەس بکەن. شەوی ڕابردوو هەینی بە پشتیوانی ڕوسیا ڕێککەوتن کرا هەتا ئەندامانی چەکدار لە ئەلقەلەمونی ڕٶژهەڵاتی بڕونە دەرێ وبۆ ئەدلیبی باکووری بگوێزرێنەوە. ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ چوونەدەری ئەندامانی چەکدار لە سێ ناوچە لە بەیانی ئەمڕٶ دەسپێکراوە. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە ، سوپای سووریا بە موشەکی ڕێنوینی کراو نەفەر هەڵگریکی بومب ئاخنکراوی داعش لە نێزیک مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل لە باشووری حەجەرولئەسوەد لە باشووری دەمیشق بەرلەمەکە بتوانن بکەون لە بنکەوبارەگای سوپای سووریا لە دەوروبەری کارگەی بردی ، تەقاندەوە.سەرچاوەکانی سووری هەروەها لە ناکۆکیەکانی نێوان تیرۆریستەکان لەناوچەی ئەڵحەجرئەلئەسوەد هەواڵیان دا. هاوکات سوپای سووریا ، بنکە بارەگای تیرۆریستەکانیان لە حەجەر ئەلئەسوەد وهەروەها ئەلجورەیان دایەبەر ئاگری قورس . 

سەرپەیڤ