روانگهی سوری: تاڵانکردنی عهفرین له لایەن ئەرتەشی ئازادەوە بهردهوامه
دوای تێپەڕبوونی پێنج هەفتە بەسەر داگیرکردنی شاری عەفرین لەلایەن تورکیاوە، هێشتا دیاردەی دزی و تاڵانکردن لە شارەکە بەردەوامە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دزین و تاڵانکردنی ماڵە کوردەکانی عەفرین لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەردەوامە، ئەو چەکدارانە ئۆتۆمبێل و ئامێری کشتوکاڵی دەدزن.
روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە بیانوی پەیوەندی بە پەیەدە خێزانێکی کوردیان لە ناحیەی شەرا لە عەفرین دەرکردووە.ئاشکراشی کردووە، کە دەیان گەنجی عەفرینی بە تۆمەتی شەڕکردن لە ریزەکانی یەپەگە لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە دەستگیرکراون و ئەشکەنجە دراون، دواتر بە پارە ئازاد کراون.
سوپای تورکیا لە 20ی کانوونی دووهمی 2018، بە بەشداری چەکداره میلیشیا هاوپهیمانهکانی پاڵپشتی کراو لەلایەن ئەنقەرە، ھێرشی کردە سەر عەفرین. دوای نزیکەی دوو مانگ ھێرشی ئاسمانی و زەمینی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، رۆژی 18 ئازاری 2018، تورکیا داگیرکردنی شارەکەی راگەیاند.