نیسان 24, 2018 21:31 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان تیرۆریستی داعشی لەباشووری دەمشق

سوپای سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە پێگەو مۆڵگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشی لەناوچەی حەجەرولئەسوەد لەباشووری دەمشق، مووشەکباران کرد کە کوژرانی دەیان داعشیی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییەکان لە سووریا ڕایانگەیاند لەو تێکهەڵچوونانە، ژووری ئۆپراسیۆنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە حەجەرولئەسوەرد کرایەئامانج و تێکشکێندرا.

هێرشی ئاسمانی و زەوینیی سوپای سووریاو میحوەری موقاوەمە بۆسەر مۆڵگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش و بەرەی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) لە حەجەرولئەسوەد و ئۆردوگای یەرموک لەباشووری پایتەختی ئەو وڵاتە هەروا بەردەوامە.

پەلامارەکانی سوپای سووریاو بەرەی موقاوەمە پاش بێ ئاکام مانی دانوستانەکان بۆ چوونەدەری گرووپە ڕەشەکوژەکان لە ناوچەی حەجەرولئەسوەد و ئۆردوگای یەرموک لەحەوت ڕۆژ لەمەوبەرەوە دەس پێ کرا.

ئۆردوگای یەرموک و ناوچەی حەجەرولئەسوەد ئێستا بەتەواوەتی لەگەمارۆی سوپای سووریاو هێزەکانی بەرەی موقاوەمە دایە.

هەواڵێکی دیکە هەر لەسووریا، گولـلەی تێگیراو لە شوێنی جێگیربوونی گرووپە چەکدارەکان لەنزیک ناوچەی حەجەرولئەسوەد، لە بازاڕێکی قەرەباڵغ لەناوچەی نەهرعیشەی دەمشق چوار کوژراو و پانزە برینداری لێکەوتەوە. لەبارەی وردییاتی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرپەیڤ