وشداری دانی ڕیکخراوی جیهانیی تەندروستی لەبارەی ڕەوشی نالەباری تەندروستی سوریا
ڕیکخراوی جیهانیی تەندروستی ڕۆژی سێ شەممە وێڕای وشداری دان لە بارەی ڕەوشی نالەباری تەندروستی لە سوریا ، خوازیاری زۆرتر بوونەوەی سەرمایەنانەوە لە کارو باری پزیشکی و پاراستنی تەندروستی بۆ ملوینان کەس لەو وڵاتە دا بوو .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، بە پێی نویترین ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ١١ ملوێن و ٣٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی سوریا بە هۆی قەیرانی بەدیهاتوو لە وڵاتەکەیان، پیویستیان بە یارمەتیی خێرای تەندروستیە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تێرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوانە بەریتانیا و فەرەنسا داکۆکییان لێ دەکرێت بەمەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە .
بە هۆی ئەم قەیرانەوە تا ئێستا ملوینان سوری کوژراون و یاخود بریندار و ئاوارە بوونە.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەروەها بە ئاماژە بە کێشەکانی فرەو وفراوان و گرفتەکانی ژیانی لانیکەم ٦ ملوین ئاوارەی سوری لە ناوچە جۆر بە جۆرەکان باسی دواهاتی ماددی و ڕۆحیی ئاوارەبووان کرد و لە سەر پێویستیی ئەم جۆرە کەسانە بە ڕاژەکاریی پزشکی و تەندروستی جەختی کردووە .