نیسان 26, 2018 17:55 Asia/Tehran
  • ملکەچکردنی ئەمریکا بو ڕێگەچارەسەریی ڕامیاری قەیرانەکەی سووریا

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەپاش دەسدرێژکاریی سەربازیی وڵاتەکەی بۆسەر سووریا دانی بەوەدانا کە کێشەی ئەو وڵاتە تەنیا لەڕێی ڕامیاریەوە چارەسەرهەڵگرە .

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم؛ جێمز مەتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە وتی: شەڕ و پێکدادان لە سووریا قەت لەباری سەربازییەوە چارەسەر نابێ و واشنگتۆن لە هەوڵە دیپلۆماتیکییەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە پێشوازی دەکا.

جێمز مەتیس ئیدیعای کرد؛ تەنیا ئامانج مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا گەمارۆی کەسانی چەکداری داعش و شکستهێنان بەوانە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتی: پەلاماری مووشەکیی ئەم دواییەی ئەمریکا و بەریتانیاو فەڕانسە لە١٤ی ئاڤریل بۆسەر چەند پێگەیەکی سوپاو حکومەتی سووریا لەکاردانەوە بە پەلاماری شیمیایی سەر شارۆچکەی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بووەو بەمانای تەشەناپێدانی تێکهەڵچوون لەو وڵاتەدا نەبوو.

لە٢٩ی مارس دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی گەڕانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا بۆ ئەمریکای کرد. بەڵام کەناڵی سی ئێن ئێن ڕاپۆری دا، بیرۆکەی چوونەدەری هێزەکان لە سووریا لەگەڵ نەیارەتی مایک پۆمپێئۆ بەربژاری بەدەستەوە گرتنی وەزارەتی دەرەوەو بەڕێوەبەری ئێستای ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکاو جۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بەرەوڕوو بوو.

سەرپەیڤ